بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "جۆزێپ بورێل" بەرپرسی نوێی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا رۆژی یەکشەممە لەبەیاننامەیەکی دەستتێوەردەرانەدا، ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و رەفتاری توندوتیژانە لەگەڵ خۆپێشاندەران وناڕازییان.
سەید عەبباس موسەوی بەدەربڕینی داخ ومەخابنی لەمەڕ بەیاننامەی بەرپرسی نوێی یەکێتی ئوروپا بۆ کاروباری دەرەکی و سیاسەتی ئاسایشی، ئەو بەیاننامەی بە سەرچاوەگرتوو لە زانیاریی ناڕاست و دوژمنکارانە زانی و پێی داگرت؛ لەبەرچاوگرتنی مافی خەڵک بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک نیزامێکی گەلسالار، ئەسڵێک و لە ئیلزاماتی ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: کردەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی چوار دەیەی ڕابردووشدا بەباشی پێشاندەری لێبڕاویی ئێران بووە لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی مافی مرۆڤ و پاراستنی مافی گەلداو نارەزایەتییە جەماوەریەکان و بەڕێوەچوونی گردبوونەوەکانیش لەوێنەی مافە ناسراوەکانی خەڵک لە کۆماری ئیسلامییە.
موسەوی هەروەها وتی : ئێران بانگهێشتی یەکێتی ئوروپا دەکا بۆ گرینگیدان بە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە چەند وڵاتی ئەندام یان هاوپەیمان، جێ بەجێ کردنی پەیمانەکانیان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پێشێلکرانی مافی زیاتر لە هەشتا ملوێن شارومەندی ئێرانی لەئەنجامی ئابلۆقە نامرۆیی و یەکلایەنییەکانی ئەمریکا.
..........
340